ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا 13 حاڵه‌تى یه‌كلابووه‌وه‌ى كۆرۆنا له سنووره‌كه‌مان ده‌ستنیشان كراون، به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێكدا، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاووڵاتییان به گرنگیی زیاتره‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانن، بۆیه به مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و سنوورداریان بكه‌ین، داواكارین ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرن و به باشی جێبه‌جێیان بكه‌ن".
ته‌ندروستیی گه‌رمیان داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: "له‌كاتى بوونى نیشانه‌ى جیاوازى كۆرۆنا، زیاتر خۆیان و ده‌و‌روبه‌ریان بپارێزن و ڕاسته‌وخۆ بۆ دڵنیابوونه‌وه سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن".
باسنيوز
