سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.
هەروەها باڵوێزی ئەمریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.
