لە کەرکووکیش بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك، ڕایگەیاند: "شانەی قەیرانەكانی كەركووك بڕیاری دا كە لە ئەمڕۆ سێشەممە 2/6/2020ەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە شەو رۆژدا بە هەموو شێوەیەك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 7/6/2020 بەرددەوام دەبێت".
گوتیشی: "پێشتر شانەی قەیرانەكانی كەركووك بڕیاری ئەوەی دابوو كە قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژدا هەڵبگیرێت لە كاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكوو 6ی ئێوارە، بەڵام بەهۆی زۆری تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆناوە، ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە و بڕیار درا كە هاتوچۆ لە شەو رۆژیشدا قەدەغە بكرێت".
باسنیوز
