پۆلیسى ههولێر: ئەو تۆمەتبارە دهستگیر كرا كه زیاتر لە 48 ملیۆن دیناری فەرمانبەرانی دزی بوو
ئهمڕۆ سێشهممه 2/6/2020، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتوو: "دواى ئهوهى له ڕۆژى 21/5/2020، پۆلیس ئاگادار كرایهوه كه كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی یٔاوی هەولێر بە ناوی (م، ع، ن)، كۆی مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی 2020)ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی یٔاوی پیرمامى دزیوه، كە بڕەكەی 48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینارە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ یٔەم مەبەستە كرایەوە".
باس لهوهش كراوه: "پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی (شرگات) خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە 453 لە یاسای سزادان دەستگیر كرا، كە پێش دەستگیركردنیشی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانەكە بشارێتەوە و بڵێ گوایە پارەكە لەناو یٔۆتۆمبێلەكەدا سووتاوە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەست بەسەر سەرجەم بڕە پارەكەدا گیرا و بۆ فەرمانگەی یٔاوی پیرمام دەگەڕێندرێتەوە".
باسنيوز
