چوار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا

چوار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە لە درێژەی پشکنینەکاندا ئەمڕۆ دووشەممە 2020.6.1 چوار حاڵەتی نوێی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمار کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "تووشبووەکان بریتین لە: ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێیە".

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.



وەزارەتی تەندروستی

١ حوزەیران ٢٠٢٠











باسنيوز




Top