شێركۆ جه‌وده‌ت: هادی عه‌لی هەڵەبوو داواكارین خه‌ڵك پابه‌ندی رێنماییه تەندروستییەکان بن
لە ماوەی ڕابردوودا هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکگرتوو لە تویتێکدا ڕێکارەکانی حکوومەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە بابەتێکی سیاسی وەسف کردبوو. لە کاتێکدا تەنیا دوێنێ یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠، لە پارێزگای سلێمانیدا ١٠١ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
لەمبارەیەوە د. شێركۆ جه‌وده‌ت، ئەندامی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”قسه‌كانی كاك هادی عه‌لی له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بووه له‌ناو شار بووە، هه‌ڵه بووه و نه‌یپێكاوه".
ڕوونیشی کردەوە: ”ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مه‌ده‌نی بكه‌ین، دەبێت ئەوەش بڵێین کە جارجار نایپێكین و ده‌بێت پێشبینی بكه‌ین كه سه‌د له سه‌د ناتوانین په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نین“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتووی ئیسلامی داوا لە خەڵکی دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن و دەڵێت: ”واجبه و فه‌رزه خه‌ڵك پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن له‌م نه‌خۆشییه".
باسنيوز
