تەقینەوەیەک لە شارێکی کوردستان رووی دا
شانەی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی فەوجی مەغاویری فیرقەی 14ـی سوپای عێراقی لە گوندی گڕاو، تەقیوەتەوە.
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکان بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە و دواتریش هێزە عێراقییەکان بە مەبەستی چاودێریکردنی ناوچەکە، چوونەتە شوێنی بۆردومانەکە.
دوای گەیشتنی هێزە عێراقییەکان، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی ئەو هێزەدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەربازی عێراقی و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە.
باسنیوز
