ته‌ندروستیی كۆیه‌ هۆشدارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ته‌ندروستیی كۆیه‌ هۆشدارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، هاووڵاتییانى سنوورى كۆیه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، هۆشدارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئێستا ڕەوشەکە بەرەوە مەترسی دەڕوات، ژمارەی تووشبوانى کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لەزیادبوونە بە تایبەت لە هه‌رێمى کوردستان".

له‌ هۆشدارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "تکاتان لێ دەکەین، لەپێناو پاراستنی گیانی خۆتان و خانەودەکانتان، تاوه‌كوو بۆتان دەکرێت سەردانی دەرەوەی سنووری کۆیە مەکەن، بۆ کاری زۆر پێویست و ناچاری نەبێت".

ته‌ندروستیی كۆیه‌ چه‌ند ڕێنوێنییه‌كیشى بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌:

- زۆر ناچار نەبوویت سەردانی شوێنە قەرەباڵغه‌كان مه‌كه‌ن.

- کاتی چوونەدەره‌وە لە ماڵ بۆ کاری پێویست، تکایە دەستکێش و ماسك بەکار بهێنن.

- زوو زوو دەستەکانتان بە ئاو و سابوون بشۆن.

- دۆخەکە مەترسیدارە و پابەندبوونتان خۆپارێزییە لە كۆرۆنا.













باسنيوز


Top