لە ئەنقەرە گەنجێگی كورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی كوردی کوژرا
لە ئەنقەرە گەنجێكی كورد بەهۆی ئەوەی لە یەكێك لە پاركەكانی ئەو شارە گوێی لە گۆرانی و میوزیكی كوردی گرتووە، لەلایەن چەند كەسێكەوە دەدرێتە بەر چەقۆ و دەمودەست گیان لەدەست داوە.
ئاژانسی (میزۆپۆتامیا) لەمبارەوە بڵاوی كردەوە، گەنجێكی كورد بەناوی (بارش چاكان) كە تەمەنی٢٠ ساڵانە، بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی و میوزیكی كوردی گرتووە كوشتوویانە.
بارش دوێنێ شەو ٣١ی ٦ی ٢٠٢٠ لە ماڵەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی چووەتە دەرەوە و لە یەكێك لە پاركەكان دانیشتووە گوێی لە گۆرانی و میوزیكی كوردی گرتووە، بەڵام لەلایەن ٣ كەسەوە پەلامار دەدرێت و بە چەقۆ دەیكوژن.
تاكوو ئێستا نازانرێت ئەو سێ كەسەی "بارش"یان كوشتووە ناویان چییە، بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشكرا كراوە و ئەویش گەڕەكەكانی (یۆزگارت و كرككەلا و تۆكاتە)، هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكان هەر سێ كەسەكە دەستگیر كراون.
لەمبارەوە عەلی نەسین مامۆستای زانكۆ لە توركیا، دەڵێت لەم وڵاتەدا جارێك بەهۆی ئەرمەنیبوون دەتكوژن و جارێك بەهۆی كوردبوون و جارێكیش بەهۆی تیرۆریستبوون لە پۆست و سەرۆك شارەوانی دوورت دەخەنەوە.
ئەو نیگەرانی خۆی لە كوشتنی بارش دەربڕیوە و دەڵێت چی ویژدانێكە بەهۆی گوێگرتن لە میزیكی كوردی بەر چەقۆ بدرێت و دەمودەست گیان لە دەست بدات.
باسنيوز
