سەلاحەدین دەمیرتاش: دەسەڵاتی تورکیا ئێستاش لە خەباتگێڕانی گەزی پارک دەترسێت
دەمیرتاش لەڕێگەی هاوسەرەكەیەوە "بەشاك دەمیرتاش" پەیامەكەی ناردووە و هاوسەرەكەشی لە كەناڵی یوتیوب بڵاوی كردووەتەوە.
دەمیرتاش دەڵێت: "دەسەڵات ترسی لەو جۆرە كەسانە هەیە كە بەیەكەوە و لە توێژە جیاجیاكاندا یەك دەگرن و دژی ستەم دەوەستنەوە، كە گەزی پارك یەكێك بوو لەو جۆرە خەباتانە. دەسەڵات حەقی خۆیەتی لەو جۆرە توێژ و خۆپیشاندەرانە بترسێت، چونكە ئەوان لە شوێنی جیا و توێژی جیا و خەڵكی جیاواز پێكهاتبوون، رۆحی گەزی پارك ئێستاش بەردەوامە".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، پێی وایە راستە ئێستا خۆپیشاندان نەماوە، بەڵام خەبات دژی دەسەڵات بەردەوامە، بۆیە لە ٧ەمین ساڵیادی خۆپیشاندانی گەزی پارك سڵاو بۆ خۆپشاندەران دەنێرێت و دڵنیایان دەكاتەوە كە هەر دەیبەنەوە.
باسنیوز
