دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی هەندێ پرۆژەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی هەندێ پرۆژەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
دەستەی وەبەرهێنانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن فەرمانگەی یاسایی و کارگێڕی و داراییەوە بڵاو کراوەتەوە، سەبارەت بەو پرۆژانەی کە کێشەیان هەیە و دراونەتە وەبەرهێنەرێکی دیکە بڕیارێکی دەرکردووە.

لە نووسراوەکە فەرمییەکەی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە: "سەبارەت بەو پرۆژانەی کە کێشەیان هەیە و ئێستا دراوەتە وەبەرهێنەرێکی تر، پێویستە لافیتەیەک لەبەردەم پرۆژەکە هەڵبواسرێت کە پارە بەدەست نەدەن بە وەبەرهێنەر، پارەی پێشەکی (کڕینی یەکەکان) و (قیستی مانگانە) بخرێتە حیسابی بانکی هاوبەش کە ژمارەی لەسەر لافیتەکە نووسراوە و لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانەوە دیاری دەکرێت".

هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە: "ناکرێت کڕین و فرۆشتن نە (نقدی) بکرێت، یان لەجیاتی قەرز بدرێتەوە بە بەڵێندەر، یان خاوەن قەرز بەبێ ڕەزامەندیی وەبەرهێنان و بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەبەرهێنەر دەگیرێتە بەر و دەچێتە خانەی فێڵکردن لە کڕیارەکان و لەم حاڵەتەدا دەستەی وەبەرهێنان و حکوومەت هیچ بەرپرسیارییەکی یاسایی ناگرێتە ئەستۆی خۆی و کڕیارەکە خۆی بەرپرسیارە لە هەر لێکەوتەیەکی نایاسایی و هەر نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتن گرێبەستی لەمجۆرە بکات بەرپرسیار دەبێت و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەردەگیرێت".








باسنيوز
Top