لە دهۆک دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا".
روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لەگەڵ منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆكە
باسنیوز
