د. سامان بەرزنجی: پلانمان هەیە هۆتێلەكان لە بری نەخۆشخانە بەكاربێنین
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "لە نزیکترین پلانماندا، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، ناچار دەبین هۆتێلەکان لە جیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنین".
ئەمەش لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێكە ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرەو بەرزبوونەوەیە و چەندین جار حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسییەكەی داوە.
باسنيوز
