تەندروستی سلێمانی: تووشبوویەکی کورۆنا باری تەندروستی ناجێگیرە
دکتۆر یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: "تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەکەیان هەیە".
گوتیشی: "داواکارین ھاووڵاتییانی شاری سلێمانی و دەووروبەری ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ بپارێزن، بۆئەوەی ئەو ڤایرۆسە، رووبەڕووی ھیچ ھاووڵاتییەک نەبێتەوە".
ئێوارەی دوێنی شەممە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٠، ھاووڵاتییەکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستداو شەوی رابردووش ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکران و لەنەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا چاودێری دەکرێن
باسنیوز
