سنە.. شاعیر و مامۆستایەک بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

سنە.. شاعیر و مامۆستایەک بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
شەوی ڕابردوو ڕەشید یووسفی، شاعیر، ئەدیب و مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەکانی سنە، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا.

ڕەشید یووسفی، لەدایکبووی ١٩٧٢ی شاری سنە و ئەدیب و شاعێرێکی ناسراو و هاوکات شارەزایەکی بواری بیناسازی بووە و لە بواری ئەخلاق و کەسایەتییەوە کەسێکی خۆشناوی کۆڕی ئەدیب و نووسەران و ئەنجوومەن ئەدەبییەکانی سنە بووە.

ڕەشید یووسفی لە دەیەکانی ٩٠ و ٢٠٠ی زایینی وەک شاعێرێکی گەنج لە بواری شیعری کوردی لە "ئەنجوومەنی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی مەولەوی کورد" کەسێکی چالاک بووە و وەک ئەدیبێکی خاوەن قەڵەم و دڵسۆزێکی زمان و ئەدەبی کوردی لەناو گەنجاندا دەوری چالاکی هەبوو.

هەتا ئێستا بەرهەمێکی شیعریی چاپ و بڵاو کراوەتەوە، سەرەنجام شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 2020.5.30 لە تەمەنی 48 ساڵیدا بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.










باسنيوز


Top