فراکسیۆنەکانی پارتی و تیمی حزبەکە لە حکوومەت کۆدەبنەوە
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "هه‌ردوو تیمی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان له‌گه‌ڵ تیمی پارتی له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و بڕیاره له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه، قسه و باسی زیاتر بكرێت و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی و هه‌ر دوو تیمی حكوومه‌ت زیاتر بكرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "كۆبوونه‌وه كاتژمێر 4ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2020.5.31 ده‌بێت و به وردی تاوتوێ پرسه‌كان ده‌كرێت".
باس‌نیوز
