مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
لە کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوبردن و هەماهەنگیی قەرزی گشتی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی بەرفراونی بە خشتە و داتای پێویستەوە دەربارەی قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە لە لایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە کرابوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ڕاپۆرتی تایبەتی قەرز و پابەندییە داراییەکان ئاراستەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان بکرێت، وەکوو لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بخرێتە بەردەستی پەرلەمانی کوردستان و ڕای گشتی.
باسنيوز
