كەركووك.. هەندێ زانیاری لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

كەركووك.. هەندێ زانیاری لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا بەتەمەن بووە و نەخۆشی هەناسەتەنگیشی هەبووە.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند: "ئەو كەسەی كە شەوی شەممەی ڕابردوو 30/5/2020، لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك، گیانی لەدەست دا، پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری كەركووكە و نەخۆشیی هەناسەتەنگیشی هەبووە و پاشان تووشی كۆرۆناش بووە و رۆژی هەینی رابردوو خرایە ژێر چاودێریی وردی پزیشكی، بەڵام سەرەنجام گیانی لەدەست دا".

گوتیشی: "ئەو پیاوە لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە لە كەركووك بە خاك سپێردرا و بەو حاڵەتی مردن بە پەتای كۆرۆنا لە كەركووك، بووە سێیەم حاڵەت".

پیاوكە ناوی (شاكر شكوور)ە و دانیشتووی گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركووك بووە و لە نەتەوەی توركمانە.














باسنیوز



Top