وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێك بۆ قوتابییانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ده‌رده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/5/2020، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نووسراوێكى بڵاو كرده‌وه و ، تێیدا چه‌ند بڕیارێك بۆ قوتابییانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ده‌ركراوه، له‌وانه‌ش: قوتابییانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌رچوون و ئه‌وانه‌شى تا سێ وانه له وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون، داخڵى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان (وزارى) ده‌بن و پێویست ناكات تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌روه‌ها بڕیارى داوه ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، 10 نمره‌ى بڕیار به قوتابییانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ده‌درێت، ئه‌و 10 نمره‌ى بڕیاره بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مه و پاش ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌میش ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز
