ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: خەڵکی باجی بانگەشەی ناڕاستی ئەوانە دەدەن کە دەیانگوت کۆرۆنا بوونی نییە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، خەڵکی لە هەرێمی کوردستان باجی بانگەشەی ناڕاستی ئەوانە دەدەن کە دەیانگوت گوایە کۆرۆنا بوونی نییە و جەختی کردەوە کە ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕاگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و زیاتر له جاران لە نێو خه‌ڵكیدا بڵاو بووەتەوە، ئێستا ”ئێمه له‌و قۆناغه‌داین كه هه‌میشه هاووڵاتیانمان له مه‌ترسییه‌كانى ئاگادار دەکردەوە، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى له‌سه‌رشانمان بوو بۆ پاراستنى هاووڵاتیانی كوردستان کردمان“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بێگومان هه‌ڵسه‌نگاندنى نوێ بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر زانیمان ڤایرۆسه‌كه هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتیان ده‌كات، یان پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى شوێنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى کارەساتی گەورە نەکەوێتەوە، بێ دوودڵى بڕیارى گرنگ ده‌رده‌كه‌ین".
ئاماژەشی بەوە کرد کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تاوەکوو ئێستا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتان بە ڕاستگۆیی مامەڵەی لەگەڵ ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، بەڵام ”هەندێک کەسی ڕۆشنبیر بانگەشەی ئەوەیان دەکرد گوایە ڤایرۆسەکە بوونی نییە، بۆ ئەوەی لە هەوڵەکانی حکوومەت کەم بکەنەوە، بۆیه هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ژیان ئاسایی کرانەوە، به‌رهه‌مه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه کە به‌داخه‌وه ئێستا خه‌ڵكى فه‌قیر و هه‌ژارى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات، باجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه کە ژیانى هاووڵاتیان له مه‌ترسیدایه".
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ دووپاتی کردەوە: ”هه‌رچى پێویست بێت بۆ هاووڵاتیانى شارى سلێمانى و هاووڵاتیانی كوردستان درێغى ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یان به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ته‌ندروستیی پارێزگایه‌ك داواکارییەک ئاڕاسته‌ى ئێمه بكات، لە وه‌زاره‌تى ناوخۆ لایه‌نى جێبه‌جێكارین، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى ژیانى هاووڵاتیان، چونكه ئه‌وه كارى سه‌ره‌كیی ئێمه و هاوشێوه‌ى جارى پێشوو هه‌نگاوى باش ده‌نێین تاوەکوو هاووڵاتیان له‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره بپارێزین".
وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە، لە شەپۆڵی یەکەمی پەتای کۆرۆنا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە پێناو پاراستنى هاووڵاتیان، سهركەوتنی باڵاى به‌ده‌ست هێنا، به‌رهه‌مى ئه‌و ڕێكارانه‌یه كه تاوه‌كوو ئێستا هه‌رێمى كوردستان، به‌راورد به وڵاتانى دیكه كه‌مترین حاڵه‌تى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆناى تێدا تۆمار کراوە، به‌ڵام ”ئێستا ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن کە مه‌ترسییه‌كه زیاتره و ڕۆژانى داهاتوو مه‌ترسییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕێكاره‌كانى سه‌ره‌تا، ئه‌نجامى باشمان ده‌بێت".
باسنيوز
