سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە جامی هەشت ئۆتۆمبێلی سەر شەقامی شکاندووە و پارەی هاووڵاتییانی دزیوە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ناو شاری سلێمانی جامی ھەشت ئوتومبیلی شکاندبوو بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەو ئۆتومبێلانە دزی بوو".

ڕاشیگەیاند: "تۆمەتبار ناوی (أ، ح، ن)و لەدایکبووی ٢٠٠٥ و پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە".


گوتیشی: "ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە".










باسنیوز


Top