چوار حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کران

چوار حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە چوار حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.

ئەمەی خوارەوە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستییە لەمبارەیەوە:-

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵ.

تووشبوێکیان یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە.

تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیک کە لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠










باسنيوز



Top