وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی کە بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا بڵاو کردەوە

وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی کە بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا بڵاو کردەوە
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی کە ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا بڵاو کردەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبووەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە".

دەقی راگەیاندراوەکە:

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبووەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە، جگە لە خۆی حەوت کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون و دوای ئەوەی لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١٥ نیشانەی نەخۆشییەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشییەکی تری نەبووە و لە ٢٠٢٠/٥/١٩ پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە تا ٢٠٢٠/٥/٢۹ باری تەندروستی تێکدەچێت و دەخرێتە سەر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایاری ٢٠٢٠








باسنيوز


Top