تووشبووێکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

تووشبووێکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا
لە سلێمانی هاووڵاتییەکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداو و تەندروستی سلێمانیش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

هێرش سەلیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا تووشبووێکی پەتای کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە لەدەستدا.

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستە روو، کە تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی (هاوبیر عومەر)ەو تەمەنی ٣٧ ساڵە.

هەروەها گوتیشی لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ئەو هاووڵاتییەی کە تووشی کۆرۆنا بووە و گیانی لەدەستداوە بە خاک دەسپێردرێت.











باسنیوز



Top