پەرلەمانتارێکی مەسیحی هەڵوێستی پێکهاتەکەی لەبارەی یاسای چاکسازی ئاشکرا کرد

پەرلەمانتارێکی مەسیحی هەڵوێستی پێکهاتەکەی لەبارەی یاسای چاکسازی ئاشکرا کرد
پەرلەمانتارێکی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی پێکهاتەکەی لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرا دەکات.

رۆبینە تیاری، ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، پێکهاتەی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پشتگیریی خۆی بۆ یاسای چاکسازی راگەیاندووە.

رۆبینە تیاری هەروەها رایگەیاندووە، لە قۆناخی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، مەسیحییەکان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و لە روانگەی خەمخۆرییان، پشتگیریی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.

هەروەک ئەو پەرلەمانتارەی مەسیحییەکان رایگەیاند، جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەبێتە ھۆی بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان موچەخۆران و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.










باسنیوز



Top