داقووق.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو سێ كەس بوونە قوربانی
هیوا ڕەشید، بەرپرسی ناچەی داقووقی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020، لە سنووری گوندی (بان شاخ)ی سەر بە داقووق، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقییەوە.
گوتیشی: "لە ئەنجامدا سەربازێک گیانی لەدەست داوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون".
ئەو بەرپرسە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تیرۆریستانی داعش بەردەوام بۆمبی چێندراو لەسەر رێگاكان و بەتایبەت لە سنووری گوندەكاندا دادەنێن كە ئەوەش ناوە ناوە قوربانیی لێ دەكەوێتەوە.
باسنیوز
