بڵاوکراوەی نوێ
نووسەر و وەرگێڕ شێرزاد ھەینی کۆمەڵێ کورتە رازی بڵاوکردۆتەوە، لە ژێر ناونیشانی( قژت وەک کۆلارە بۆ من دەفڕێ) کە لە پەنجا و یەک کورتە رازی جوان جوان پێکھاتوون، دیزاینی بەرگ و ناوەوەی دیلان باران ئەنجامی داوە.
نووسەر بە گوڵانی راگەیاند کە:" ئەو کۆلارانە، ئەو وردە رازانە، چاپی ئەلیکترۆنییە، ئەوەی بۆ خوێندنەوەیان داوایان بکات، بە ئاسانی بۆیان دەفڕێت".
سەبارەت بەوەی کە ئەم رازانە بۆ کوێ و لە چ سەردەمێک نووسراون، شێرزاد ھەینی ھێما بۆ ئەوە دەکات:" ئەوانە نازانم بۆ کێ نووسراون، بڕوا بکەن نازانم، ئەوانە کۆکراوەی وردە پەیڤ و پەیامن، ئەوەش نازانم چۆن وەرگیراون و چەند گەیشتوون، چەند ماونەتەوە، ئەوانەش نازانم، بەڵام ئەوەی دڵنیام و بەڵێنم پێدراوە و دەزانم لە کەنارەکان لەنگەریان گرتووە، بڕیارە لەسەر لم و لەناو چاو و لەگەڵ ھەناو و ھەناسەکانیان بیانپارێزن، پیرۆزە ئەو کەنارە کە دەمخنکێنێت و نامخنکێنێت".
