هاتۆچۆی هەولێر: شوفێرانی پاس و تاكسی ئاگادار دەكاتەوە

هاتۆچۆی هەولێر: شوفێرانی پاس و تاكسی ئاگادار دەكاتەوە
گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕای دەگەنێت لە سبەی ڕۆژی یەكشەممەوە دەبێت شوفێرانی پاس و تەكسی دەمامك و دەستكێش بەكار بهێنن، هەر سەرنشێنك بێ بەكارهێنانی ماسك و دەمامك بگوازرێتەوە، ئەوا شوفێرەكە بە بڕی پەنجا هەزار سزا دەدرێت.

موقەدەم فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێرڕاگەیاند: "بەهۆی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا لە سبەی یەكشەممە 2020.5.31ەوە دەبێت شوفێرانی پاس و تاكسی دەمامك و دەستكێش بەكار بهێنن و هەموو سەرنشێنكیش دەبێت ماسك و دەمامكی پێ بێت".

ڕاشی گەیاند: "هەر شوفێرێكی تاكسی و پاس بە بێ بەكار هێنانی ماسك و دەمامك كار بكات و هەر سەرنشێنك بەبێ بەكارهێنانی ماسك و دەمامك بگوازنەوە، بە بڕی پەنجا هەزار دینار سزا دەدرێت".

گوتیشی: "ئەگەر سەرنشینێكیان گواستەوە ماسك و دەمامكی لا نەبوو، پێویستە شوفێرەكە پێی بدات، ئەگەر خۆشیان پێان بوو، ئەوا كێشە نییە".











باسنیوز
Top