داعش دوو گه‌نجی كوردی ڕفاندووە و بۆ ئازادكردنیان داوای پاره ده‌كات
هیوا ره‌شید به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقوقی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "تیرۆریستانی داعش بۆ ئازادكردنی دوو گه‌نجی كورد كه به‌ر له دوو رۆژ له سنووری شاری داقووق رفێندراون، داوای پاره ده‌كه‌ن".
گوتیشی "تیرۆیستان به مۆبایلی گه‌نجه رفێنراوه‌كان په‌یوه‌ندییان به كه‌سوكاری گه‌نجه‌كانه‌وه كردووە، داوای پاره‌یان لێ كردوون، له‌سه‌ر بڕی پاره‌ی داواكراویش، له‌گه‌ڵ كەسوكاری گەنجەكان لە گفتوگۆدان".
سەرچاوەكە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە جارێ دڵنیا نەبوونەتەوە لەوەی ڕێككەوتن دەكرێ بۆ ئازادكردنی گەنجەكان یان نا.
رۆژی 26ی ئه‌م مانگه تیرۆریستانی داعش دوو گه‌نجی كوردیان له سنووری شاری داقوق رفاند.
باس‌نیوز
