ڕێگای كەركووك و بەغدا بە كۆنكرێت داخرا
سامى ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى خورماتوو ڕاى گه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى كه له‌م رۆژانه‌ى رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له خورماتوو تۆمار كران، رێكاره‌كان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه توند كرا.
گوتیشی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانى خورماتوو به كۆنكرێت داخران بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ تاوه‌كو پشكنین بۆ گومانلێكراوانى تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واو ده‌بێت.
له خورماتوو سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه، كه ئه‌وانیش بریتیین له ده‌روازه‌كانى خورماتوو-كه‌ركووك و خورماتوو- به‌غدا و خورماتوو-تكریت.
باس‌نیوز
