بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی واده‌ی به‌كارخستنه‌وه‌ی كامێرا جێگیره‌كان ئاشكراده‌كات
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبون كامێرا جێگیره‌كان بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه ئه‌و كاره‌یان خستۆته دوای جه‌ژن واتا ئێستا، له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین‌و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه كار".
سه‌رجه‌م كامێرا جێگیره‌كان كه ژماره‌یان (21) دانه‌یه، ڕاسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاره‌بای نیشتیمانی و هیچ گرفتێكیان نییه
پێشتر ده‌وترا كامێرا جێگیره‌كان كێشه‌ی كاره‌باییان هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید فه‌ره‌یدون رایگەیاندوە"سه‌رجه‌م كامێرا جێگیره‌كان كه ژماره‌یان (21) دانه‌یه، ڕاسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاره‌بای نیشتیمانی و هیچ گرفتێكیان نییه".
هه‌ر له‌باره‌ی كێشه‌ی سیستمی كامێرا جێگیره‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی وتی،"ڕاسته سیستمه‌كه كۆنه و ده‌بێت ڕۆژانه كارمه‌ندانی هاتوچۆ داتای كامێرا‌كان به‌ئامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش هه‌یه، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیكه‌وه سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه و له‌داهاتو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین".
پێمان خۆش نییه به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه، هیچ ماڵێك پرسه بگێڕێت
عه‌مید فه‌ره‌یدون ئاشكراشیكرد، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێرا گه‌ڕۆكه‌كانیش ده‌خرێنه‌وه كاركردن و نیگه‌رانیشه به‌وه‌ی، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن دروستده‌بێت و ده‌یانه‌وێت ڕێگریی بكه‌ن له‌زیان گه‌یاندن به‌گیانی هاوڵاتیان، وتیشی،" پێمان خۆش نییه به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه، هیچ ماڵێك پرسه بگێڕێت، یان شۆفێرێك زیان به‌هاوڵاتیانی تر بگه‌یه‌نێت و وه‌ك ئه‌و ڕوداوه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، كه دو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رجه‌م كاره‌بای قه‌زای دوكانیش به‌و هۆیه‌وه بڕان، بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕوداوێكی هاتوچۆش كامێرا جێگره‌كان ڕۆڵی خۆیان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرای شۆفێران ده‌گێڕن‌و داواكارین شۆفێران له‌پێناو گیانی خۆیان خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕائید ئاکام عەلى، بەرپرسی کامێراکانى چاودێریی هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ی سیستمی تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی تیژڕه‌ویی دەڵێت "ئەم سیستەمە نوێیە هەمو جۆرە ژمارەیەک تۆماردەکات، سەرپێچى ژمارەى هەولێر و دهۆک بە ئیمەیڵ بۆیان دەنێرین، بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش ئەرشیفی دەکەین، بۆ ژمارەکانیش لامان دەمێنێتەوە هەتا کاتێک دێت بۆ ژمارە بەستن".
خەندان
