سلێمانی؛ كەسێك دەسگیركرا پێشتر حەوت جار دزی كردوە، سێ دەمانچەی پێبوە
لە ڕاگەیەنراوێکدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە خەندان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند،"دوای ئەوەی لە یەكەم رۆژی جەژن و لە بەرواری 24/5/2020 ئاگاداركراینەوە كە ماڵێك دزیان لێدەكرێت و لەكاتێكدا خاوەن ماڵەكە خۆی لە ماڵان بوە، بە فەرمانی دادوەر بەدواداچونمان دەستپێكرد."
توانیمان لە 27/5/2020 دزێك دەسگیربکەین کە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەستاوە بە دزینی 33 ملیۆن و 930 هەزار دینار و 60 هەزار دۆلار و 800 دۆلار و 60 مسقاڵ ئاڵتون
راشیگەیاند،"توانیمان لە 27/5/2020 دزێك دەسگیربکەین کە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەستاوە بە دزینی 33 ملیۆن و 930 هەزار دینار و 60 هەزار دۆلار و 800 دۆلار و 60 مسقاڵ ئاڵتون".
راشیگەیاند،"تۆمەتبارەكە ناوی (م. س. م)، لەدایکبوی ساڵی 1988ەو دراوسێی هەمان ئەو ماڵەیە کە دزییەکەی لێ ئەنجامداوە، شارەزاییەکی زۆری لە دزیکردندا هەیە و پێشتر دزی لە حەوت ماڵی دیکە کردوە".
لەكاتی دەسگیركردنیدا، تۆمەتبارەكە 48 بۆنی گرانبەها و چەندین کاتژمێری گرانبەها و دو دەمانچەی چواردەخۆر و دەمانچەیەکی نۆبڵ و 118 فیشەک و 17 پاکەت فیشەکی جۆراوجۆرای پێبوە
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە،"لەكاتی دەسگیركردنیدا، تۆمەتبارەكە 48 بۆنی گرانبەها و چەندین کاتژمێری گرانبەها و دو دەمانچەی چواردەخۆر و دەمانچەیەکی نۆبڵ و 118 فیشەک و 17 پاکەت فیشەکی جۆراوجۆرای پێبوە، لەئێستادا رێككاری یاسایی لە بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
خەندان
