ئەمریكا سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆت لە رۆژئاڤای كوردستان جێگیردەكات

 ئەمریكا سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆت لە رۆژئاڤای كوردستان جێگیردەكات
ئاژانسە میدیاییەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە چەند رۆژی داهاتودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سیستەمی بەرگریی موشەکی پاتریۆت لە بنکەی کۆنیکۆ جێگیردەكات.

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە هەواڵییانە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا سیستەمی بەرگریی موشەکی پاتریۆت لە بنکەی کۆنیکۆ لە رۆژئاڤای كوردستان كە روبەرەكەیزیاتر لە هەزار دۆنم زەوی دەبێت جێگیردەكات.

تاكو ئێستا سێ سیستەمی بەرگری موشەكی جێگیركراوە و چاوەڕێش دەكرێت لەو بنكەیە فرۆكەی سەربازی بنیشێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێڕەوێكی نیشتنەی فرۆكە دروستدەكرێت

ئاماژە بەوەشكراوە، تاكو ئێستا سێ سیستەمی بەرگری موشەكی جێگیركراوە و چاوەڕێش دەكرێت لەو بنكەیە فرۆكەی سەربازی بنیشێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێڕەوێكی نیشتنەی فرۆكە دروستدەكرێت.

بنكەی کۆنیکۆ دەكەوێتە شاری دێرەزوری رۆژئاڤای كوردستان، بە دوەم گەورەترین بنکەی ئەمەریکا لە دێرەزور دادەنرێت و ئامانج لێی پارێزگارییكردنە لەو كێڵگە نەوتیانەی لەو ناوچەیەی رۆژئاڤای كوردستان هەن، ئەمریكاش ناو بەناو لەرێگەی بارهەڵگرەوە كەرەستەی سەربازی بۆ بنكەكانی لە رۆژئاڤای كوردستان دەگوازێتەوە.








خەندان
Top