هەولێر... چوار تووشبووی تری پەتای كۆرۆنا چاك بوونەوە

هەولێر... چوار تووشبووی تری پەتای كۆرۆنا چاك بوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە د.دلۆڤان محەمەد فاتح بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر چاكبوونەوەی چوار تووشبووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە هەولێر چاك بوونەتەوە گەیشتووەتە 215 تووشبوو.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە "هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە".


دەشڵێ "پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".


ئاماژەشی بەوە داوە كە کۆی گشتی چاكبووەوەکان لە هەولێر گەیشتووەتە 215 كەس.














باسنيوز



Top