وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە، ئێستا سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی کەوتەوە کار".
له‌باره‌ى ڕێنوێنییه‌كانى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "داواكاریى ڕێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت، هه‌روه‌ها پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كار بهێنن له كاتى گه‌شتكردن به پێچه‌وانه‌وه ڕێگایان پێ نادرێت، ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به دروستى پڕ بكرێنه‌وه و هه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێت له زانیارییه‌كان ڕێگه‌پێدانه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م ڕێگه‌پێدانه ئاڵوگورى هێزه ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه كه به ڕێنمایى و ڕێكارى تایبه‌ت ئاڵوگۆریان پێ ده‌كرێت، كاتژمیری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمه‌یلی ڕەزامەندی دەست پێدەکات".
باسنيوز
