سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا: 400 پۆستی كورد له ‌به‌غدا به ‌به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا: 400 پۆستی كورد له ‌به‌غدا به ‌به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆستی كورد له‌ به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌ و هێشتا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕايگه‌یاند: "زیاتر لە 400 پۆستی کورد لە بەغدا بە بەتاڵی ماونەتەوه‌، كه‌ بریکار و بەڕێوەبەری گشتی و باڵیۆز و پۆستەکانی دیکەن، تا ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ پڕ نەکراونەتەوە".

گوتیشی: "لە کابینەکەی پێشوودا گفتوگۆکان هەنگاوی باشیان بڕی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی کورد لە بەغدا، بەڵام بەهۆی خۆپێشاندانەکان و دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئەو هەنگاوانە وەستان، بڕیار‌یشه‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ بكرێت".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "كورد له‌ سێكته‌ری سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و وه‌زاره‌ته‌كان، گرنگه‌ به‌شداری هه‌بێت و هاوسه‌نگی بپارێزرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پۆستانه‌ دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین، بۆ نموونه‌ پۆسته‌ هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق هیچ كوردێكی تێدا نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ناكرێت".











باسنيوز



Top