له سلێمانى پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت ڕايگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 26/5/2020، له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیاوه، ئۆتۆمبێلێكى په‌كه‌كه له‌ناو گوندى سه‌فره بۆردومان كرا، به‌م هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه‌كانى توركیا دوو مووشه‌ك بووه، مووشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى په‌كه‌كه كه‌وتووه و مووشه‌كێكى دیكه به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گوندى سه‌فره كه‌وتووه".
جگه له‌وه‌ى له بۆردومانه‌كه‌دا پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێكى گونده‌كه كه‌وتووه و چه‌ند ماڵێكیش پارچه‌ى بۆدوومانه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ڕای گه‌یاند: "فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیا له ناوچه‌ى ئاسۆسی سه‌ر به شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج".
باسنيوز
