له‌باره‌ى تووشبوونى هاووڵاتییه‌كه‌ى پێنجوێن به كۆرۆنا ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت
لوقمان له‌تیف، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاندووه: "ئه‌و كه‌سه‌ى له قه‌زاى پێنجوێن تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێنه و ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ستى به نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه كردووه، به‌پێى خۆى و به‌مه‌به‌ستى پشكنین، چووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی، پاش ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كه‌ى پێیان گوتووه ئه‌نجامه‌كه‌ت نێگه‌تیڤه و هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه نیت".
ده‌شڵێت: "دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن چووه پشكنینى (CT SCAN)ى كردووه و پاشانیش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی كردووه‌ته‌وه و داوای كردووه نموونه‌ى لێ وه‌ربگرنه‌وه بۆ پشكنین، ئینجا ئه‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ بوو و ده‌ركه‌وت تووشى كۆرۆنا بووه، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌دایه و بارى ته‌ندروستى ته‌واو جێگیره".
ئاراس سابیر، به‌رێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن، له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییه‌دا ڕوونی كردووه‌ته‌وه: "بارى ته‌ندروستیم زۆر جێگیره و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه و خۆم به‌پێى خۆم ڕۆشتووم بۆ پشكنین بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تیى خۆم و خانه‌واده و خه‌ڵكى شاره‌كه‌م و كه‌س زۆرى لێ نه‌كردووم".
شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تووشبوونى هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 34 ساڵى دانیشتووى قه‌زاى پێنجوێنى به كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
باسنيوز
