تەندروستیی کەرکووک: تەنیا سێ توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە

تەندروستیی کەرکووک: تەنیا سێ توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە
لە شاری كەركووك، لە كۆی 72 توشبووی پەتای كۆرۆنا، تەنیا سێ توشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/5/2020، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، لە كەركووك تا ئێستا 72 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون کە 67 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

گوتیشی: "هاوكات هەر بەهۆی ئەو پەتایەوە دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و ئێستاش تەنیا سێ توشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە".











باسنیوز


Top