روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییەوە

روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییەوە
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بڵاو کردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە: "لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە".

ئاماژە بەوە دراوە، "لێرەوە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەیەنرێت".

هەروەها وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.











باسنيوز


Top