رێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سۆران عومەر دەستی پێکرد

رێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سۆران عومەر دەستی پێکرد
پاش هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سۆران عومەر دەستی پێکردەوە.

بەپێی ئەو نووسراوەی کە ، بنکەی پۆلیسی خانەقا ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێری کردووە و تێیدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە سۆران عومەر بەپێی ماددە ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی لەگەڵ نووسراوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سەر سۆران عومەری ناردووە.

هەر لە نووسراوەکەدا دەردەکەوێت کە دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠، فەرمانی داوە سۆران عومەر لەبەردەم دادگا ئامادە بێت بە شێوەی (استقدام) و لێکۆڵینەوەکانیش تەواو بکرێن.

ڕۆژی ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا بە زۆرینەی دەنگ، پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵگرت لەبارەی چوار کەیس کە یەکێکیان شوێنبزرکردنی ڕۆژنامەنووس محەمەد ئەشکەنەییە کە پاش ئەوەی سۆران عومەر بۆ نانخواردنێک بانگهێشتی کردووە، تاوەکوو ئێستا نادیارە.

ماددە ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە خستنەپاڵی واقیعەیەکە بۆ کەسێکی دیکە بە ئاشکرا، سزاکەشی بە گوێرەی ئەو ماددەیە، یان حەپسکردنە (لە ٢٤ کاتژمێر تا زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ) یانیش غەرامەیە.














باسنیوز


Top