شوانكارەیەک لە چیای هەندرێن گیانی لەدەست دا
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، رايگەیاند: "شەوی رابردوو 25-5-2020 ئاگادار كراینەوە بە بوونی رووداوێك لە چیای هەندرێن لە سنووری قەزای رواندز، كە شوانكارەیەكی تەمەن 13ساڵ بەناوی (ب-م-ش) خەڵكی گوندی "وارەكەون"ی سەر بە قەزای ڕواندز لەچیای هەندرێن تووشی رووداو بووە و گیانی لەدەست داوە، دەستبەجێ تیمەكانمان بە سەرپەرشتی بەرپرسی بنكەی بەرگریی شارستانیی رواندز و هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی ناوچەكە گەیشتنە شوێنەكە و تەرمی ئەو میرمنداڵە لە چیایەكە هێنرایەوە خوارەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتایەكانمان گوایە رووداوەكە بەهۆی ئاژەڵەكانییەوە چەند بەردێك لە شاخ هاتوونەتە خوارەوە و یەكێك بەسەری كەوتووە و گیانی لەدەست داوە، بۆ زانینی هۆكاری مردنەكەی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.
باسنيوز
