لە هەرێمی کوردستان گەرما 12 پلە دادەبەزێت

لە هەرێمی کوردستان گەرما 12 پلە دادەبەزێت


هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایار داین، بەڵام هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک پلەی گەرمای نزم کردووەتەوە، بە جۆرێک نزمترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی شاخاویی هەرێمی دەگاتە خوار 10 پلەی ژێر سفری سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرمای بە نزیکەی 11 تاوەکو 12 پلە نزم کردەوە".

سەبارەت بە کەشوهەوای سەنتەری پارێزگاکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەروەها دەڵێ "لە 15 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە".

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەم فێنکییە بەو زووانە کۆتایی دێت، چونکە "کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە سبەی کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن".





باسنيوز
Top