پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "دوابەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن لە كۆمەڵگای قوشتەپە، بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، كە بە كەمتر لە (6 كاتژمێر) توانرا كەسێك بە ناوی (ح.ع.ع) كە عەرەبە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكرێت".
روونیشکراوەتەوە، "تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە هەڵساوە بە كونكردنی دیواری دوكانەكە و كۆمەڵێك مۆبایل و پارە و كەلوپەلی دیكەی بردووە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا، هەروەها سەرجەم كەلوپەلەكانیش ڕادەستی خاوەنەكەی كرانەوە".
باسنیوز
