په‌یامی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه:
44 ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ شۆڕشی گوڵان به سه‌ركردایه‌تيی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگيرسا كه درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بوو. به وره‌یه‌كی به‌هێزی بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌كی پته‌وی نیشتمانپهوهرانه و ڕوانگه‌یه‌كی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌رده‌وامیی به تێكۆشانی گه‌له‌مان به‌خشی. یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان ڕێزلێنانه له خه‌باتی گه‌ل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئهمهكدارييه بۆ خوێنی پاكى شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
يادى شۆڕشی گوڵان كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه نیشتیمانیيهكان و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووى كار و خه‌باتی پێكهوهیيی لایه‌نه كوردستانیيهكانه و به‌ره‌ى كوردستانى لێوه دروست بوو، ده‌بێت هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ هه‌میشه نوێبوونه‌وه و هێنانه‌كایه‌ی ڕوانگه‌ی نوێ له شێوازی خه‌بات و تێكۆشانی نیشتمانیانهماندا. متمانه‌ی كوردستانیان به په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕش، پشتیوانیيهكی گه‌وره بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایينهوه.
ئه‌مڕۆ كاتێك يادى شۆڕشى گوڵان دهكهينهوه، له‌پێشترین ئه‌رك و بهرپرسیاريهتيی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته كوردستانیيه‌كان، كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و متمانه و گیانی لێبورده‌یی و يهكترقبووڵكردن و بڕوابوون به بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.
به‌رز و پیرۆز بێت (44)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو له خه‌بات و ماندووبووونی پیشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره قاره‌مانه‌كانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان. دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
25/5/2020
