دوو حاڵه‌تی دیکەی كۆرۆنا له خورماتوو تۆمار كران
دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی خورماتوو، رایگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشەممه ( 24/5/2020)، دوو حاڵه‌تی دیکەی تووشبوون بە په‌تای كۆرۆنا له شاری خورماتوو تۆماركران پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی چه‌ند كه‌سێكمان بۆ گه‌ڕایه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و دوو تووشبووە دایک و کچێکن و به‌ركه‌وته‌ی كه‌سی یه‌كه‌می تووشبوون كه هاوسەری ئافرەتەکە بووە و لەوەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گواستراوەتەوە واته ئه‌م دایك وكچه له هاوسه‌رو باوكیانه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه".
ڕوونیشکردەوە کە تاوەکو ئێستا تەنیا ئەو سێ حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خورماتوو تۆمار کراوە.
باس‌نیوز
