هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کۆمەڵێک پێداویستیی دیکەی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەنێرێت

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کۆمەڵێک پێداویستیی دیکەی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەنێرێت
لە راگەیەندراوێکدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە کۆمەڵێک پێداویستیی دیکەی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین کردووە.

راگەیەندراوەکە لە لاپەڕەی فەرمی هاوپەیمانیی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر و فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە له‌ چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش کۆمەڵێک کەلوپەلی دیکە و پێداویستی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نێردراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کەلوپەلەکان بریتین لە ٢٣ پالێت جلوبه‌رگی سه‌ربازی و پێداویستی تەلبەندکردنی سەنگەرەکان.











باسنيوز



Top