کێشەی بێ ئاویی گەڕەکەکانی هەولێر چارەسەر کرا
لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد کە دوای شکانی بۆڕییەکە، کرێکاران و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەست بەجێ دەستییان بەکاری چاککردنەوەی بۆڕییەکە کرد و ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.5.24 بۆرییەکە چاک کرایەوە.
پارێزگای هەولێر راشیگەیاندووە "دڵنییای دەدەینە هاووڵاتیانی شاری هەولێر، لەگەڵ پڕبوونەوەی (خەزانەکان)، دۆخی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و ئاو دەگاتە سەرجەم ئەو گەرەکانەی لە شکانی بۆڕییەکە بێ ئاو ببوون".
باسنيوز
