بۆرییە شکاوەکەی ئاوی هەولێر چاک دەکرێتەوە

بۆرییە شکاوەکەی ئاوی هەولێر چاک دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چاکردنەوەی بۆریی ئاوی شارەکە.

بەهۆی شکانی بۆریی ئاوی هەولێر لە نێوان گوندی گەزنە و عەنکاوە، لە رۆژی شەممە 23-5-2020 (دوێنێ)ـەوە ئاوی بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر بڕاوە.

کرێکار و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر سەرقڵی چاکردنەوەی بۆرییەکەن و بەپێی زانیارییەکان، تا کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020 بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە.











باسنيوز



Top