لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٨ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ( ٦٣٥٢) پکشنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام دراوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ ئەنجام دراوە (١٨٢١٨٢) کەسن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠٨ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمار کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا ٥٣ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاک بوونەتەوە هەروەها پێنج حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش گەیشتووەتە ٤٢٧٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥٨٥ کەسیان چاک بوونەتەوە و ١٥٢ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
